سلێمانی
شاره‌زوور: پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌
 ئاڕاستە
پێشانگاكه‌ بریتیه‌ له‌40 وێنه‌ی جۆرنالیست كه‌ باس له‌گوزه‌رانی هاوڵاتیانی سه‌یدسادق وشاره‌زور ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 22ی نیسان له‌یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا له‌ژێر ناونیشانی گوزه‌رانی هاوڵاتیانی قه‌زای سه‌یدسادق وشاره‌زور پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ نمایشكردنی 40 وێنه‌ .
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵۆ جه‌باری سه‌رپه‌رشتاری پێشانگاكه‌ تایبه‌ت به‌ئاڕاسته‌ وتی: ئه‌م پێشانگایانه‌ یه‌كێكه‌ له‌و چالاكیانه‌ی كه‌‌ له‌ساڵیادی 119 ساڵه‌‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا رۆژنامه‌نوسانی قه‌زای سه‌‌یدسادق وشاره‌زور ئه‌نجامیاندا كه‌‌ تیایدا پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌‌وه‌‌ بۆ به‌‌شێك له‌فۆتۆگرافه‌‌رانی  هه‌ردوو شاره‌كه‌.
جه‌باری وتیشی: ‌ فۆتۆكان به‌شێكیان فۆتۆی جۆرنالیست بوون وبه‌شێكیشیان باسیان له‌ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان ده‌‌كرد، منیش هه‌م وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارو هه‌‌م وه‌ك به‌‌شداربویه‌ك  ئاماده‌ بوم له‌و یاده‌دا.

920 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2017 3:00:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ