دوێنێ هه‌ینى 21 نیسانى 2017 كۆمپانیایى سامسۆنگ بۆ ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان مۆبایلى (گالاكسى ئێس 😎 ى خسته بازاڕه‌وه ، كه به سیسته‌مى ئه‌ندرۆید كارده‌كات و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه كه له هیچ كام له مۆبایله زیرهكاكاندا نیه و به‌باشترین مۆبایلى ئه‌مساڵ ناوزه‌نده ده‌كرێت.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى:
• شاشه‌كه‌ى 5.8 ئینجه ، كوالێتێكهى 2960*1440 پێكسڵه.
• ڕامهكهى 4 گێگایه و میمۆریهكهى 64 ، 128 ، 256گێگاى هه‌یه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌توانیت میمۆرى تێبكه‌یت.
• سیسته‌مه‌كه‌ى به ئه‌ندرۆیدى 7.0 كارده‌كات.
• كامێرایى دواوه‌ى 12 مێگا پێكسڵه ، به‌ڵام لێنسهكهى به F/1.7 وێنه ده‌گرێت.
• كامێرایى پێشهوهیى 8 مێگا پێكسڵه لێنسهكهىF/1.7 وێنه‌ده‌گرێت.
• پاترێكهى 3000 میلى ئهمپێڕه ، ده‌توانیت به دوو ڕێگا بارگاوى بكه‌یته‌وه ئه‌ویش به هه‌ردوو ڕێگایى كێبڵ و وایه‌رلێس.
• ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى دژه ئاوهودژه تۆزه پارێزگارى له چاو ده‌كات .
• پێنج ڕه‌نگى هه‌یه له‌وانه "ڕه‌ش ، سپى ، ئاڵتونى، ڕه‌ساسى ، په‌مه‌یى"
• نرخه‌ى 750 دۆلارى ئه‌مریكیه.