هەواڵ
حاكم قادر .. كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌بێت باشتر كردنى حاڵوگوزه‌رانى خه‌ڵك بێت
 ئاڕاستە
حاكم قادر ده‌ڵێت،كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌بێت كابینه‌یه‌كى خزمه‌تگوزار بێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌ ھه‌ڵواسراوه‌ ئابورى وسیاسى یه‌كانى ھه‌رێم بێت و پرسی گرنگى باشتر كردنى حاڵ وگوزه‌رانى خه‌ڵك بكاته‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى. پێش نیوه‌ڕوزَى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى و سه‌رپه‌رشتیار ھه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى وچه‌مچه‌ماڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانى به‌شى ڕێكخستنى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى كۆبۆوه‌ ،به‌مه‌به‌ستى گفتگؤكردن له‌باره‌ى دواپێشھاته‌ سیاسى یه‌كانى ناوخؤى ھه‌رێم وعێراق به‌گشتى وگؤڕانكارییه‌ سیاسی یه‌كانى ناوچه‌كه‌و ووڵاتانى ده‌رودراوسێ وكاریگه‌رییان له‌سه‌ردؤخى ھه‌رێم و خستنه‌ڕووى دوا ھه‌نگاوو ھه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ولایه‌نه‌كان بؤ پێكھێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى ھه‌رێمى كوردستان. له‌ میانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا حاكم قادر وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كردوو وتى:"یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان قؤناغه‌ سه‌خته‌كانى به‌كارى پێكه‌وه‌یى وپاراستنى یه‌كڕیزى و به‌یه‌كێتى ناو یه‌كێتى تێپه‌ڕاند , له‌پرؤسه‌كانى ھه‌ڵبژاردندا له‌سه‌رئاستى ھه‌رێم وعێراق گؤڕانكارى به‌رچاو به‌سه‌ر ئاست وڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانمان ھات وسه‌ركه‌وتین , بؤ پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ , بؤ به‌ده‌ستھێنانى مافه‌ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان ڕووه‌و سه‌رھه‌ڵكشانى پێگه‌ى به‌رزى یه‌كێتى , كؤڵنه‌دان وخه‌بات و ھه‌وڵى زیاترى ڕێكخستن وكادیرانى پێویسته‌ ". له‌به‌شێكى ترى ووته‌كه‌یدا باسى له‌ كارنامه‌و شێوازى به‌شدارى یه‌كێتى له‌حكومه‌تى داھاتووى ھه‌رێم كردو ووتى :" به‌وه‌لانانى ناكؤكى یه‌ لاوه‌كییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان , به‌ ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان , له‌ژێر پایه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى لایه‌نه‌ براوه‌كان له‌پرؤسه‌ى ھه‌ڵبژاردندا , پێویسته‌ شێوازى حكومڕانى نوێى ھاوچه‌رخ بؤ به‌ڕێوه‌بردنى ھه‌رێم په‌یڕه‌وبكرێت , كابینه‌یه‌كى خزمه‌تگوزار بێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌ ھه‌ڵواسراوه‌ ئابورى وسیاسى یه‌كانى ھه‌رێم بێت و پرسی گرنگى باشتر كردنى حاڵ وگوزه‌رانى خه‌ڵك بكاته‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى" .
شوان كه‌ریم

659 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 4:38:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ