تەندروستی
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ نەمانی ئاره‌زووى سێكسى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌یه‌كێك له‌ زانكۆكانى به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار واله‌ خانمان ده‌كات ئاره‌زووى جووت و بوون و نزیك بوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان نه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ دیارترین كێشه‌ى نێوان هاوسه‌ران ، چونكه‌ پیاوان ئاره‌زوویان زیاتره‌ .
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌  ته‌نها له‌ (40%) ى خانمان زۆر ئاڵووده‌ى جووت  بوون و ئاره‌زوویه‌كى زۆریان هه‌یه‌ له‌ بوارى سێكسیدا .
ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌چێته‌ ژێر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هۆكارانه‌ى لاى خواره‌وه‌  كه‌ واى لێ ده‌كات زۆر كه‌م هه‌ست به‌و ئاره‌زووانه‌ بكات :-
په‌ستانى ده‌روونى و جه‌سته‌ى به‌ته‌واوى ئاره‌زووى خانمان ناهێڵێت .
نه‌مانى حه‌ز و ئاره‌زوو له‌ خانماندا به‌هۆى نه‌شاره‌زابوونى له‌م بواره‌دا و شاردنه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌ سێكسییه‌كانى له‌لاى كۆمه‌ڵگه‌ یان تاكێكى كۆمه‌ڵگه‌ .
زۆربه‌ى خانمان تووش ووروژاندنى ئاره‌زوو و سێكسى نابنه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ى جه‌سته‌ى یان ته‌ندروستى ویان هه‌ر هۆكارێكى تر كه‌ واى لێ ده‌گات هه‌ست به‌ وورووژاندن نه‌كات.
گومانى تێدایه‌ نییه‌ دوودڵى به‌ته‌واوى ده‌بێته‌ هۆى په‌ككه‌وتنى ئاره‌زووى سێكسى له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3958 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 3:16:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ