تەندروستی
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ددانه‌كانت پاك ڕابگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ ددانه‌كانمان پێویستییان به‌ خزمه‌ت كردن و شوشتن هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌زانین ددانیش هه‌تا خزمه‌ت بكرێت زیاتر به‌ ساغى و ته‌ندروستى ده‌مێنێته‌وه‌ . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك هه‌ن به‌ ده‌ست بۆنى ده‌مییانه‌وه‌ ده‌نالێنن ، هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌شێكى بۆنى ده‌م و ته‌ندروستى ده‌م و ناو ده‌م په‌یوه‌ندى به‌ ددانه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى ددانه‌كانت پشت گوێ مه‌خه‌ و به‌رده‌وام گرنگى پێ بده‌ . كه‌واته‌ ددانه‌كانت بشۆ تا له‌ بۆنى ده‌م به‌دوور بیت و ڕزگارت ده‌كات له‌هه‌موو برین و هه‌وكردنێكى پووك كه‌ هه‌ته‌ ، ددانه‌كان ڕۆژانه‌ پێویستییان به‌ دووجار شوشتن هه‌یه‌ ، به‌یانیان و شه‌وان به‌رله‌ نوستن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاككردنه‌وه‌ى نێوان ددانه‌كان به‌ (ده‌زووى ته‌ندروست) كه‌له‌ ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت . چونكه‌ ئه‌م ده‌زووه‌ ته‌ندروسته‌ نێوان ددانه‌كان له‌ به‌كتریا پاك ده‌كاته‌وه‌ و ڕێگرى ده‌كات له‌ كلۆر بوونى ددانه‌كان و دروست بوونى بۆنى ناخۆشى ده‌م كه‌ هه‌ر ئه‌و به‌كتریایانه‌ به‌رپرسن له‌ دروست بوونى . له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 3:10:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ