هەواڵ
دابه‌شكردنى ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ستى پێ كرد
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پاره‌ى پاداشتى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ى 12ى ئایارى ساڵى ڕابردوو ده‌ستى پێ كرد و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بڕەكەی 3 ملیار دیناره‌ و له‌ 23 بانك دابەش دەكرێت .
عەلی قادر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: لەپارێزگاى هەولێر كارمه‌ندانى سه‌رسندوقه‌كان و له‌ بنكه‌ جیاوازه‌كاندا 14 هەزار و 391  کارمەند هەبوون كه‌ دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر 591 بنكە لە سنووری 3088 وێستگەدا .
وتیشى: بڕى پاداشته‌كه‌ش3 ملیار دیناره‌ بۆ هه‌ر كارمه‌ندێكیش  200 هەزار دینار و  بۆ بۆ بەڕێوەبەری وێستگەكان250 هەزار دینار خەرج دەكرێت كه‌ له‌ 23 بانك دابه‌ش ده‌كرێت.
عەلی قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: پێویسته‌ تا كۆتایی ئەم مانگە به‌ مه‌به‌ستى  بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان كارمەندان سەردانی بانكەكان بكەن و خۆیان برۆن یان كەسێكی دیكە كە بریكارنامەی یاسایی پێ بێت.
ناوبراو زیاتر روونى كرده‌وه‌ و وتى: ئەو بنکانەی دەنگەکانیان پوچەڵ کراوەتەوە به‌ بەبڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران پارەی کارمەندانیان بۆ خەرج ناکرێت كه‌ ژماره‌یان294 كارمه‌ندن
ناوى ئه‌و بانکانه‌ پاداشته‌كانى لێ وه‌رده‌گیرێت

546 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 2:29:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ