هەواڵ
دوایین زانیارى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌ بودحه‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌ و هه‌ر 12.67%ه.

سوهام عه‌قیلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا  ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد:هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ كراوه‌ له‌ باره‌ى ده‌ستكارى كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 له‌ عێراقدا به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.
وتیشى:واته‌ هه‌ر وه‌ك ڕابردوو پشكى هه‌رێم 12.67%ه‌ و هیچ گۆڕانكارییه‌كى تێدا نه‌كراوه.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی روونیشى كرده‌وه‌:لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تى بودجه‌ و پێشنیاره‌كان و بۆچون و داواكارییه‌كانیان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان چه‌ند ئه‌ندامێكى راسپاردوه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى عێراقدا له‌ 17% كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ12.67% و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى زیادكردنى ئه‌و پشكه‌دان.
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 11:50:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ