هونەر
گرته‌ ڤیدیۆكه‌ى شاباز زه‌مانى (جێم بهێڵه‌) هه‌را ده‌نێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
شاباز زه‌مانه‌ى ڕه‌خنه‌ى توند له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ گۆرانیه‌كه‌یان بردووه‌ به‌ڵام به‌شێكى زۆرله‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌ست خۆى بێت.

به‌ڵام (شاباز زه‌مانى) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات "به‌داخه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ نامه‌وێت ئه‌وه‌ بلێم به‌ڵام چه‌ن كه‌سێكى نه‌فس نزم زۆر له‌وه‌ش كه‌متر هه‌ڵساون به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆرانییه‌ نوێیه‌م كه‌به‌بێ ئاگادارى خۆم بڵاویان كردۆته‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م گۆرانییه‌ له‌دڵى زۆر كه‌سى داوه‌ ، حه‌زم له‌ منافه‌سه‌ى برایانه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر گۆرانیبێژێك  دێت با بێته‌ به‌رامبه‌رم وه‌كو ئه‌و ده‌خوێنم ، به‌ڵام له‌ پشته‌وه‌ تیرم لێ مه‌ده‌ تكایه‌ ".

هاوكات به‌شێكیش له‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ شێوازێكى نوێیه‌ و خۆى ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ئه‌م كاره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین بینه‌ر بۆخۆى ڕابكێشێت.

دوێنێ هونه‌رمه‌ندى لاوى ده‌نگ خۆش (شاباز زه‌مانى ) له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیدا ئاماژه‌ به‌ بڵاووبوونه‌وه‌ى گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ى ده‌كات كه‌ به‌ناوى (جێم بهێڵه‌ ) كه‌ بڕیار وابووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌لبووم گۆرانى بڵاوى بكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤیدیۆ كلیپێكى زۆر جوانى بۆ بكات ، پاشان بڵاوبكرێته‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانى بكات .

4258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 12:44:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ