زانست
هواوى بۆ تویته‌ پیرۆزباییه‌كه‌ى ئایفۆنى به‌كارهێناوه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ دوایین ڕۆژی ساڵی ڕابردوو هه‌ژماری كۆمپانیای هواوی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی 2019 تویتێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌،  به‌ڵام سه‌یره‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌و توویته‌ به‌ مۆبایلی ئایفۆن كرابوو هه‌ر بۆیه‌ كۆمپانیای هواوی بڕیارێكی قورسی دا سه‌باره‌ت به‌و تویته‌ كه‌ به‌ مۆبایلی ئایفۆن بڵاوكرابۆوه‌.

چوارى ئه‌م مانگه‌  ماڵپه‌ڕی Bloomberg ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیای هواوی دوو له‌ كارمه‌نده‌كانی خۆی غه‌رامه‌كردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی تویتیان كردووه‌ به‌ مۆبایلی ئایفۆن له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ ڕۆژێك پێش ساڵی نوێی2019 بووه‌، هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ هواوی ئه‌و دووكارمه‌نده‌ی غه‌رامه‌كردووه‌ به‌بڕی 5.000 یوانی چینی كه‌ ده‌كاته‌ (730$) وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌یان كه‌ یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ سه‌رۆكی به‌شی كارگێری ماركێتینگه‌.

هه‌وره‌ها ماڵپه‌رێ Bloomberg ئه‌وه‌شی بڵاوكردووته‌وه‌ كه‌ هواوی هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌ی خۆی بێبه‌ش كرد له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ، وه‌ هۆشداری دایه‌ ته‌واوی كارمه‌دان له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵانه‌ گوتی هه‌ڵه‌ی وانه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری واتان له‌ دژتان نه‌درێت.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى .
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 11:05:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ