ترافیک
ئه‌و كه‌سانه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرییان نوێده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بێت وانه‌ى شۆفێرى بخوێنن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

ئەو شۆفێرانەى مۆڵەتەکانیان هی پێش ساڵى ٢٠٠٥ ە پێویستە بۆ نوێنکردنەوەى مۆڵەتەکەیان وانە بخوێننەوە.

شیلان عوسمان بەڕێوەبەرى بەشى مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى، له‌ لێدوانێكى دا بۆ ماڵپەڕى فەرمى ڕاگەیاندنى هاتوچۆ ڕایگه‌یاندووه‌:ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (٢٠٠٥) ‌و به‌سیستمی كۆن مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌‌ و به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌ ، پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ، ماوه‌ی كاتژمێرێک و ٣٠ خولەک واته‌ له‌باره‌ی سیستمی نوێی مۆڵه‌تی شۆفێریی ‌و هێماكانی هاتوچۆ به‌گشتی بخوێنن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشووتر شۆفێران بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت پێویستییان بە خوێندنەوەى وانەى شۆفێریی نەبوو.
938 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 9:33:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ