هەمەڕەنگ
بزانه‌ هه‌واى گه‌رمى سبلێت توشى چیت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتنى وه‌رزى سه‌رما و زستان زیاتر وامان لێ ده‌كات زۆپا و ئامێره‌ گه‌رم كه‌ره‌وه‌كانى وه‌كو "سبلێت" به‌كاربهێنین ، به‌تایبه‌تى شه‌وان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین به‌رده‌وام سبلێتى ژوورى خه‌وه‌كه‌مان ئیشى پێ بكه‌ین و ژووره‌كه‌مان گه‌رم بێت .
به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش شه‌وان نوستن له‌به‌ر هه‌واى گه‌رمى سبلێت زۆر زیان به‌ته‌ندروستى ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌تا ده‌توانى شه‌وان كار به‌ سبلێت مه‌كه‌ و له‌به‌ر هه‌واى گه‌رم مه‌خه‌وه‌ ، به‌ڵكو زۆر ته‌ندروسته‌ پێخه‌فى زیاتر بده‌ى به‌خۆدا و گرنگ له‌وه‌دایه‌ ته‌ندروسته‌ له‌ ژوورى سارده‌ بخه‌ویت وه‌ك له‌ ژوورى گه‌رم .
خه‌وتن له‌ به‌ر ئامێره‌ گه‌رم كه‌ره‌وه‌كان ئه‌م زیانانه‌ى هه‌یه‌ :-
توشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كات .
هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ ڕه‌بۆ.
لوت و قورگ توشى هه‌ستیارى ده‌كات .
پێست به‌گشتى ووشك ده‌كاته‌وه‌ .
هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ به‌كتریا و میكرۆب و ڤایرۆسات ، چونكه‌ هه‌واى ژووره‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆى زۆر بوونى به‌كتریاى زیاتر ، هه‌ربۆیه‌ ژوورى خه‌و پێویستى به‌ هه‌وا گۆڕكێ هه‌یه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
7150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/5/2019 12:58:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ