کۆمەڵایەتی
هه‌شت خاڵ كۆتاى به‌ كێشه‌ى هه‌موو هاوسه‌ران دێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ هاوسه‌ران پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن به‌دڵى یه‌كترى بن و هه‌تا ده‌توانن دڵى یه‌كتر خۆش بكه‌ن تا دووربن له‌ كێشه‌و ناكۆكى نێوانیان ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌نجام دانى كۆمه‌ڵێك كردار ده‌توانن له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا دڵى هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت تا به‌ته‌واوى هه‌ست به‌ بوونت بكات .
گرنگى دان به‌ هه‌ست و سۆزێتى نێوانتان .
مه‌هێڵه‌ كێشه‌و ناكۆكى نێوانتان درێژه‌ بكێشێت .
زۆربه‌ى كاته‌كان هه‌وڵ بده‌ به‌شێوه‌ى ڕۆمانسى لێى نزیك ببیته‌وه‌ تا زیاتر واى لێ دێت ئاره‌زووى نزیك بوونه‌وه‌ت بكات و زیاتر هۆگرت بێت .
هه‌وڵ بده‌ ئه‌و كاتانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تى به‌دوور بیت له‌به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌تان.
هه‌وڵ بده‌ یادگارییه‌ جوانه‌كانى نێوانتان به‌بیرى بهێنیته‌وه‌ .
هه‌میشه‌ پێویسته‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت.
مه‌هێڵه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت هیچ شه‌وێك دوور له‌ تۆ ڕۆژ بكاته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر له‌هه‌فته‌یه‌كیشدا نامه‌یه‌كى ڕۆمانسى و دڵ خۆش كه‌رى بۆ بنێریت بۆ جووڵاندنى هه‌ست و سۆزى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت زۆره‌ و نێوانتان پته‌و ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
4815 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2019 12:30:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ