دۆسیە
ره‌خنه‌ی توندله‌ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌گیرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم



بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دژی ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ستانه‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و ئۆپراسیۆنه‌كانه‌ سه‌ربازییه‌كان دژی داعش كرد له‌ سوریا.

ئه‌ڵمانیا ..هۆشداری ئه‌دات و پێی وایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ په‌له‌ی تیاكراوه‌و داعش به‌هێزده‌كاته‌وه‌

هایكۆماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌ڵێت: بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا به‌و كتوپڕیه‌ سه‌یربوو ئه‌و بڕیاره‌ زیان به‌و شه‌ڕه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌دژی داعشی تیرۆرست ساڵانێكه‌ به‌رپاكراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌شه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ تائێستا به‌سه‌ر تیرۆریستاندا به‌دیهاتوون.
هایكۆماس ده‌شڵێت، ڕاسته‌ داعش ئابڵوقه‌دراوه‌و شكستی پێهێنراوه‌، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وامه‌و تائێستا پێكهاته‌ نهێنیه‌كانیان و چالاكیه‌كانیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ڕێخكراوی تیرۆرستی داعش له‌ماوه‌ی ڕابردودا ناوچه‌یه‌كی زۆریان له‌ سوریاو عیراق داگیركردبوو ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌رانه‌یان تیا به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام زۆرێك له‌و ناوچانه‌یان له‌ده‌ستدا له‌و ڕاپۆرته‌دا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌بێته‌ زیادكردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی زیاتری وڵاتانی تری وه‌ك ئێران و توركیاو روسیا كه‌له‌ ساڵانی ڕابردودا ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز كردوه‌.
 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت: ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌كه‌یه‌تی،وه‌لای ئه‌ڵمانیا پرسیار گه‌لێكی زۆر سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وروژاوه‌و له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانان له‌دژی داعش دایان ڕشتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه‌ده‌كه‌ن.


فه‌ره‌نسا.. بڕیاری تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا جێگه‌ی مه‌ترسیه‌

-12-2018، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئاڕ. تی. ئێڵ) فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ی توندی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا بڕیارێكی قورس و خێرابوو.
 راشیگه‌یاند: تائێستا مه‌ترسی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا ماوه‌ بۆیه‌ كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ سوریا جێگه‌ی مه‌ترسییه‌ بۆ ناوچه‌كه‌و وڵاتانی تریش،وه‌ ئه‌م جۆره‌ بڕیاریارانه‌ رێگه‌ بۆ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان خۆش ده‌كات، خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و چالاكییه‌ توندره‌و و تێكده‌رانه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و به‌هێزبنه‌وه‌.

ڕوسیا... له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ چۆنێتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كه‌ین


21-12-2018، میخائیل بۆگدانۆڤ، نێرده‌ی تایبه‌تی‌ ڤلادیمێرپۆتین سه‌رۆكی روسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا رایگه‌یاند: روسیا‌ به‌ وردی و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری چۆنێتی‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات.
راشیگه‌یاند: "ئاماده‌نین پلانی گریمانه‌یی بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ دابنێین، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكییه‌كانیش په‌یمانمانداوه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ سوریا بگرین.


ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات.. داواكارین ناوچه‌یه‌كی دژه‌ فڕین له‌ باكورو رۆژھه‌ڵاتی سوریا دروستبكرێت 

به‌ھۆی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ خاكی سوریا، وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئیلھام ئه‌حمه‌د ھاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و ریاز ده‌رار ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسایان كردو له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوونه‌وه‌.
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ پاریس، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوای له‌ فه‌ره‌نسا كرد رۆڵی كاریگه‌ری ھه‌بێت له‌ سوریا دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئیلھام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ره‌وشی سوریا له‌كۆنترۆڵ ده‌ربچێت ئه‌وا ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌توانایاندا نابێت داعشه‌ به‌دلیل گیراوه‌كان لای خۆیان بھێڵنه‌وه‌، به‌پێویستیشی زانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له‌شه‌ری داعش له‌ سوریا.


ڕاپۆرت...عه‌بدول نه‌جم 

957 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/22/2018 9:49:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ