سلێمانی
لە سلێمانی چلەی ماتەمینی ڕۆشنبیرێک بەڕێوەچو
 ئاڕاستە



لەمەراسیمێکی شایستەدا ئێوارەێ ئەمڕۆ چلەی ماتەمینی نوسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد(محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) بە ئامادە بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەندین کەسایەتی سیاسی و رووناکبیر بەڕێوەچوو.

 مەراسیمەکە لە هۆڵی 
د.عیزەدین مستەفا لەئوتێل گراند میلینۆیم لەشاری جوان لە سلێمانی بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی ئەو نوسەرە دەستی پێکرد.
دواتر وتارێک لەلایەن فاروقی مەلا مستەفای هاوڕێی نوسەر پێشکەشکرا و پاشان لەڕێی چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانێکانییەوە بە ڤیدیۆ کورتەیەک لەژیانی خرایەڕوو.
دواتریش پارچەیەک شعری مەحەمەدی مەلا کەریم لەلایەن بێژەن جەزا پێشکەشکرا و لە درێژەی مەراسیمەکەشدا چەند کتێبێک سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەکانی نوسەر پێشکەش بە بەشداربووان کرا.                                   
لە کۆتایشدا وتاری بنەماڵە لەلایەن کوڕەکەی ئەو نوسەرە خوێنرایەوەو تێیدا سوپاسی هاوسۆزی ئامادەبووان و هاوڕێیانی باوکی کرد کە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵیان بوون.

1310 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2017 9:37:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ