هەواڵ
بەوێنە:مەراسیمی چلەی ماتەمینی جەوھەرەکەی سلێمانی بەڕێوەچوو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەمڕۆ ٦-١٢-٢٠٢٨ بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقام و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و دۆست و کەسوکاری دکتۆر جەوھەر ڕەمەزان تاوەگۆزی لەھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئەو دکتۆرە بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد و پاشان چل مۆم ھەڵکرا و دواتر ھەریەک لە د.ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم و د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ھاوژین عوسمان لەسەندیکای کارمەندانی تەندروستی وتاری خۆیان پێشکەش کرد و باسیان لە ڕۆڵ و کەسایەتی دکتۆر جەوھەر کرد کە چۆن لە خەمی نەخۆشاندا بووە و چۆن ھاوکار و کۆمەکی بۆ لێقەوماوان کۆکردووەتەوە و چەند بەدڵسۆزانەوە کارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبردووە.

ھەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا لەڕێگەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیەوە باس لە ژیانی ئەو دکتۆرە کرا و پاشان لە لایەن ڕاوێژی کۆڕی دكتۆر جەوھەرەوە وتاری سوپاسنامەی بنەماڵە بۆ سەرجەم ئەو لایەنە حیزبی و حکومی و کەسایەتییانەی ھاوکاریان بوون لە بەڕێوەچوونی پرسەکەیاندا تاوەکو چلەکەی خوێندرایەوە.

729 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 2:39:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ