تەندروستی
باشترین ڕێنمایى تا له‌م وه‌رزه‌ نه‌خۆش نه‌كه‌ویت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توش بونت به‌سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا له‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌دا زۆر خێرا دووچارى ده‌بیته‌وه‌ و له‌شت بێ هێز ده‌كات ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ چۆن ڕێگرى بكه‌یت له‌ توش بونت به‌ سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا .
باشترین ڕێنمایى بۆ وه‌رزى سه‌رما :-
پێویسته‌ خۆراكى مزره‌مه‌نى بخۆیت ڕێگرى سه‌رما بوونت ده‌كات وه‌كو لیمۆ ، پرته‌قاڵ، بروكلى ، ترشى ، ته‌ماته‌ ، سندى  و نارنج.
له‌م وه‌رزه‌ هه‌وڵ بده‌ خۆراكى ته‌ندروست زۆر بخۆیت .
هه‌وڵ بده‌ له‌ وه‌رزى سه‌رما زۆر له‌به‌ر تیشكى خۆر دابنیشیت ، هه‌موو به‌كتریاى له‌ش له‌ناو ده‌بات .
خواردنى سیر زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ، چونكه‌ مادده‌ى ئه‌لیسین تێدایه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگرى سه‌رما بوونت ده‌كات.
شه‌وانى زستان له‌ شه‌ش كاتژمێر زیاتر بخه‌وه‌ چونكه‌ له‌ نه‌خۆش كه‌وتن دوورت ده‌خاته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1940 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 2:37:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ