وه‌زاره‌تى دارایى به‌دواداچوون بۆ پێداویستى و كاروبارى فه‌رمانگاكان ده‌كات
ئاڕاسته: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/12/2018، رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم له نوسینگه‌ى خۆى له شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوى به‌شه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ به‌دواداچوونى كاره‌كانیان كۆبوه‌وه.
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوێى له سه‌رنج و داواكاریه‌كانیان گرت تایبه‌ت به پێداویستى فه‌رمانگاكان له پێناوخزمهتكردنى زیاتر و كارئاسانى بۆ هاونیشتیمانیان.
دواتر رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى چاوى به‌و هاوڵاتیانه كه‌وت كه بۆ به‌دواداچوونى كاره‌كانیان سه‌ردانى نوسینگه‌ى سلێمانى وه‌زیرى دارایى و ئابووریان كردبوو
|