هەواڵ
خوشكه‌زاى ته‌قه‌ كه‌ره‌كه‌ى د. كه‌مال ڕاستیه‌كان ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كه‌سێكى نزیكى ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ى د. كه‌مال ئه‌حمه‌د بۆ ئاراسته‌ ته‌واوى  ڕاستیه‌كان و هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌‌ ئاشكرا ده‌كات.

خوشكه‌زاى ئه‌و كه‌سه‌ى ئێواره‌ى رۆژى 3-12-2018 ته‌قه‌ى له‌ د.كه‌مال ئه‌حمه‌د كرد و بریندارى كرد له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ٢٠١١ ه‌وه‌ ئه‌و دكتۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رى ده‌والى بۆ خوشكه‌زاكه‌م كردووه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵه‌كان و خێزانه‌كه‌ى به‌رده‌وام قاچیان ده‌شێلا.
 وتیشى: چەندین ساڵ بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەیناڵاند و لە سکیدا توشی ئازارێکی سەخت بوو،وه‌ چەندین جار سەردانی دکتۆر کەمال ئەحمەدى كرد  بەڵام بێ ئەنجام بوو هه‌روه‌ها   چۆته‌ لاى  دکتۆری تریش پێیان وتووه‌ توشی شێرپەنجە بوویت و چارەسەرکردنی دژوارە و هه‌تا لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ دوو نەشتەرگەری لە قۆڵۆن و میزەڵداندا ئەنجامدا بەڵام پشکنینەکانی هەر وەکو خۆی بوو ئازاره‌كه‌ی هەر به‌رده‌وام بوو".

خوشكه‌زاكه‌ى ئه‌و  ته‌قه‌كه‌ره‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: دواین جار کە سەردانی دکتۆر کەمالی کردووە ڕەمەزانی ئەمساڵ بووە و دکتۆر کەمال پێی وتووه‌ دوو دەمارم بە هەڵە گرێداوە و  بۆت دەکەمەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى  ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:هیچ جۆرە چەکێک لە ماڵماندا نەبووە و پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێت بە تەقەکردنەکە هەتا کاتژمێر ٢ی پاش نێوەرۆ لە ماڵەوە بووە دواتریش شەوەکەی هاتەوە بۆ ماڵەوە زۆر ئاساییی بوو و لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە زانیومانە دەستگیرکراوە و  دوێنێ پۆلیس ڕێگری کردووە لە ئەوەی هاوسەرەکەم قسەی خۆی بکات ، بڕوا ناکەم هاوسەرەکەم دانی بە ئەوەدا نابێت ئەو تاوانەی ئەنجامداوە


17972 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 2:16:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ