هەواڵ
سه‌عدى پیره‌ له‌باره‌ى كاندیدى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

یه‌كێتى كاندیدى نابێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ڵكو كاندیدى ده‌بێت بۆ پۆستى جێگیرى سه‌رۆكى حكومه‌ت .

 له‌باره‌ى كاندیدى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم  و سه‌رۆكى حكومه‌ت سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم بابه‌تێكى هه‌نوكه‌یى نیه‌ و ده‌بێت  له‌ناو ده‌ستورى هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵات و شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ست نیشان بكه‌ین .

هاوكات وتیشى :یه‌كه‌م لایه‌ن كه‌ ڕا ده‌سپێردرێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ زۆرترین كورسى هه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ش پارتیه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتو له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى گفتوگۆ ده‌ست پێده‌كات له‌سه‌رچۆنێتى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم و دابه‌شكردنى پۆسته‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى كاندیدكردنى  قوباد تاڵه‌بانى  بۆ جێگیرى سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ : ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كاندید هه‌ڵبژێردرێت و په‌سه‌ند بكرێت هه‌ر بۆیه‌ تا ئێستا یه‌كلاى نه‌بۆته‌وه‌ هاوكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارتیدا گفتوگۆبكه‌ین  سه‌باره‌ت به‌ پۆسته‌كان.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد : گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ دیاركردنى  كاندید نابێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ڵكو ئێمه‌ بۆ پۆستى جێگیره‌كه‌ى ده‌بێت.
3715 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 1:52:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ