هەواڵ
خوێندكاران دواى چوار ساڵ بڕینى ده‌رماڵه‌ دووباره‌ داواى ده‌كه‌نه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بۆ جارى دووه‌م ئه‌مڕۆ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له‌گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایدا داوا ده‌كه‌ن ده‌ست بكرێته‌وه‌ به‌ دابه‌ش كردنى موچه‌ى ده‌رماڵه‌ كه‌ماوه‌ى چوار ساڵه‌ بڕاوه‌.  

 خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌ولێر له‌ خۆپیشاندانێكدا یاداشتێكیان بڵاوكرده‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌: "دوای ئه‌وه‌ی به‌رواری 27/11/2018 ڕۆژی سێشه‌مه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایمان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروو گرفته‌كانی فێرخوازان ، دوای پێدانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ، به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌ ، و داواكاریه‌كانمان پشتگوێ خراوه‌ ، بۆیه‌ دووباره‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م فێرخوازان گردبونه‌وه‌یه‌كی تری ناڕه‌زای ئه‌نجامده‌ده‌ین ".

ده‌قى یاداشته‌كه‌:

1- داواكارین به‌زووترین كات  ده‌ست بكرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی فێرخوازانی زانكۆو په‌یمانگاكان كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ بڕدراوه‌ وه‌ ئێستا هیچ بیانویه‌ك نابینین له‌ دابه‌شنه‌كردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ هه‌رچه‌ند بڕێكی كه‌میشه‌.

2- چاره‌سه‌ركردنی گیرو گرفته‌كانی فێرخوازانی به‌شه‌ ناوخۆیه‌كان كه‌ به‌ڕاستی فێرخوازان له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌چه‌ندین گیرو گرفتی جۆراو جۆردان.

3- خه‌رجكردنی پاره‌ی فێرخوازانی پاڕالێل بۆ خزمه‌تی زانكۆ و په‌یمانگاكان.

4- ڕێخستنه‌وه‌ی سیسته‌می زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كی دروست بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ فێرخواز بگه‌یه‌نێت.

5- گرنگی دان به‌ ده‌رچوانی زانكۆ و فێرخوازانی زانكۆ و دامه‌زراندنیان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی.

6- نه‌مانی باج و ڕسومات له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان.

7- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گرنگیدان پێیان.

8- جیاوازی نه‌كردن له‌ڕووی خزمه‌ت و له‌ڕووی ئیداری.

9- دانانی نوێنه‌ری فێرخوازان له‌لایه‌ن خۆیان و به‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن.
193 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 11:37:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ