هەواڵ
یه‌كێتی هەواڵی میدیاكانی پارتی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لەڕونكردنەوەیەكدا ،یەكێتی لەسەر كاندیدكردنی‌ قوباد تاڵەبانی‌ و قادرحەمەجان و دەرباز كۆسرەت هاتەدەنگ و میدیای پارتیش بەدرۆ دەخاتەوە.

لەڕونكردنەوەیەكدا ،یەكێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان ، لەسەر كاندیدانی حزبەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستە بالاكانی هەرێم رەتدەكاتەوە وتەبێژی‌ ڕەسمی‌ حزبەكەش رایدەگەیەنێت، “تائێستا یەكێتیی هیچ كەسێكی وەك كاندیدی بۆ پۆستە بالاكانی هەرێم دیارینەكردووە.

میدیاكانی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان‌ بڵاویكردەوە،كە یەكێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان (قوباد تاڵەبانی‌) بۆ جێگری‌ سەرۆكی‌ هەرێم و هەریەك لە(حاكم قادر حەمەجان) ئەندامی دەستەی‌ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و (دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ)ی بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ حكومەتی هەرێم كاندیدكردووە.

سەعدی‌ ئەحمەد پیرە وتەبێژی‌ ڕەسمی‌ و ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتیی رایگەیاند، ” مەكتەبی‌ سیاسی‌ و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی هیچ كەسێكی‌ بۆ هیچ پۆستێك لە هەرێم كاندید نەكردووە.
1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 10:42:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ