هەواڵ
به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ له‌ئه‌م شاره‌ى هه‌رێم ده‌كرێته‌ پشوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

 به‌هۆى بوونى باران و لافاو له‌ ته‌واوى په‌روه‌رده‌كانى  كه‌لار ده‌وامى ئێواران  كرایه‌ پشوى فه‌رمى .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: "له‌سه‌ر داوای سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ ره‌زامه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، ده‌وامی دووه‌م له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان پشوو ده‌بێت به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و بوونی باران بارینێكی به‌خوڕ كه‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیانی گرتۆته‌وه‌".

1612 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 10:39:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ