ترافیک
كردنه‌وه‌ى vip له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر هه‌راى نایه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

كردنه‌وه‌ى به‌شێكى تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا هه‌راى ناوه‌ته‌وه‌ و به‌شێكى زۆر له‌ هاوڵاتیان و پارێزه‌ران و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ دژى ئه‌م بڕیاره‌ن و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.

هاوكات ئاسۆ هاشم پارێزه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە دەرەنجامی نەخوێندەواری بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرکراوەر، چونکە بڕیارەکە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراق و سەرجەم یاساکانە".

وتیشى: بڕیارەکە دژی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤە و بۆ دروستکردنی چینایەتی لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە ، بۆیە بڕیاریانداوە سکاڵای یاسایی دژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە داواکاری گشتیی هەرێم تۆمار بکەن.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ رۆژی سێشەممە (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەشێکی تایبەت لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا دەکرێتەوە بۆ پشوودان و ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بەشەکەش هەموو پێداویستییەکی پشوودانی تێدایە لەسەر شێوازی شوێنێکی گەشتیاریی پێنج ئەستێرە ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بڕیارەکە بە پێچەوانەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمە کە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هەموو هاوڵاتییان وەک یەک.
274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 10:23:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ