هەواڵ
ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ ی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بزانه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
له‌كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە لە تێپەڕاندنی ناكۆكییە سیاسییەكان و خۆبەدوورگرتن لە شەڕی راگەیاندنی نێوان لایەنەكان.

نووسینگەی سەرۆك كۆمار لە  راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئێوارەی 5-12 سێ سەرۆكایەتییەكە بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و یاسادانان، بە تایبەتیش تەواوكردنی كابینەی حكومەت تاووتوێكراوە..

هه‌روه‌ها د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە لە پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان، هەروەها تێپەڕاندنی ناكۆكییە سیاسییەكان و خۆبەدوورگرتن لە شەڕی راگەیاندنی نێوان لایەنەكان.

سەرۆك كۆمار جەختیكردووە كە دەبێت ئەو ناكۆكییانە لە نێو دامەزراوە دەستوورییەكان و چوارچێوەی دیموكراتیدا بمێننەوە، ئەویش لە پێناو پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانیی و دەستكەوتە دیموكراسییەكان.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌مرۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆده‌بێتەوە.
226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 10:05:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ