هەواڵ
قوباد تاڵه‌بانى :بكوژى د. كه‌مال ده‌داته‌ دادگا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

بكوژى د. كه‌مال له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ ٧٢ كاتژمێر دۆزرایه‌وه‌ هاوكات قوباد تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت"بكوژه‌كه‌ى ڕاده‌ستى دادگا ده‌كرێت".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا كە له‌ تویته‌ر بڵاوى كردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:"دەستخۆشی لە پۆلیسی سلێمانی دەکەم بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد سەعید کرد ، ئێستا تۆمەتبار رادەستی دادگا دەکرێت".

وتیشى:"شەونخونی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە جێی سوپاس و پێزانینمانە ، دڵنیا بن هەموو توانامان دەخەینە گەڕ لە پێناوی ئارامی".

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ دوێنێ چوار شه‌ممه‌ ٥ ى ١٢ ئاسۆ شێخ ته ها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناو شاری سلێمانی ئەو کەسە دەستگیرکراوە کە چووەتە سەر نۆرینگەکەی د. کەمال ئەحمەد و دەستڕێژی گولەی لێکردووە هاوكات به‌ دەمانچەی میکارۆف تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد کردووە.

وتیشى:تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە ناوی (ه.ع.ك) و لەدایكبوی ساڵی( 1982) و  خەڵكی (دەرەوەی )شاری سلێمانی پیشەی( كاسبە ) تەقەكەرە لەكەمتر لە 72 سەعات ده‌ستگیركرا.

دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید له‌ ساڵى 1963 له‌ دایك بووه‌، خێزانداره‌ و خاوه‌نى دوو منداڵه‌ به‌ ناوه‌كانى (ئاره‌ و دالیا) و خێزانه‌كه‌شى دكتۆره‌ به‌ناوى هاژه‌ عه‌بدوڵڵا کە پزیشكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا.

8363 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2018 9:17:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ