هەواڵ
پۆلیس تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکەی سلێمانی دەستگیر کرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند ئەو تۆمەتبارەی  تەقەی لەپزیشكێك كرد دەستگیركرا، وە ەو کەسە دانی ناوە بەتاوانەكەشدا .

عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان  ڕایگەیاند " ئەو کەسە  دەستگیر کرا کە  كە رۆژی دووشەممە  3/ 11 / 2018   لەشەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی لەناو نۆڕینگەكەیدا تەقەی لە (د.كەمال ئەحمەد سەعید ) پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی كردو بەسەختی برینداریكرد " .

ناوبراو وتیشی "  تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە ناوی (ه.ع.ك) و لەدایكبوی ساڵی( 1982) و  خەڵكی (دەرەوەی )شاری سلێمانی پیشەی( كاسبە ) و کاتژمێر ( 12:30 ) خولەک نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5 / 11 / 2018، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە , کە  دەستگیركردنی تەقەكەرە لەكەمتر لە 72 سەعاتدا، وەڵامێكیشە بۆ ئەوانەی دەڵێن لەسلێمانی ئارامی نییە" .

1264 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 3:52:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ