هەواڵ
دكتۆره‌ هاژه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته‌ سه‌ریان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و دكتۆره‌ی دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر له‌ ناو نۆرینگه‌كه‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێكرا رایده‌گه‌یه‌نێت:له ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌ و ‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ سلێمانیش به‌رده‌وامن له‌ ‌لێكۆڵینه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجام ده‌كه‌ین  
دكتۆره‌ هاژه‌ عه‌بدوڵڵا هاوسه‌ری د.كه‌مال ئه‌حمه‌د ئه‌مرۆ 5-12-2018 له‌ كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه‌ و دڵنیاین ئه‌نجامی ئه‌م تاوانه‌ ده‌دۆزنه‌وه و له‌ ئێستاشدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له‌لێكۆڵینه‌وه.  ‌
له‌ په‌یامێكیشیدا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دكتۆره‌ هاژه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد:پێویسته‌ نه‌خۆش له‌كاتی سه‌ردانی كردنیاندا ناسنامه‌یان پی بێت چونكه ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ته‌قه‌ی‌ له‌د.كه‌مال كردووه هیچ ناوێكی‌ نییه‌ و ناویشی‌ نه‌نوسیوه‌‌. ‌ 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر و له‌ 3-12-2018 د.كه‌مال ئه‌حمه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی له‌ ناو نۆرینگه‌كه‌ی خۆی له‌ شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلیمانی له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌سه‌ختی بریندار كرا.


3509 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 1:16:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ