هەمەڕەنگ
ساڵانه‌ به‌هۆى كاره‌كه‌یه‌وه‌ 12 ملیۆن دۆلارى ده‌ست ده‌كه‌وێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
وه‌ك ئاشكرایه‌ پێگه‌ی یوتیوب له‌ جیهاندا به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ به‌مه‌ش یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی زۆرترین داهات له‌ رێگه‌ی یوتیوب كۆده‌كاته‌وه‌ گه‌نجێكی سویدیه‌  ، كه‌  له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی  یوتیوب، ساڵانه‌ 12 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

فێلیكس جێڵبێرگ، ئه‌و گه‌نجه‌ سویدیه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكانی له‌ پێگه‌ی ڤیدیۆیی یوتوب بڵاوده‌كاته‌وه‌ ساڵانه‌ بڕێكی زۆر پاره‌ په‌یدا ده‌كات و وه‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ ملیۆنێره‌كانی جیهان و له‌ ئێستادا كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌ یوتیوب خاوه‌نی زۆرترین به‌شداربووه‌.
وه‌ ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ “جێڵبێرگ” بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی  له‌ یوتیوب به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر یاری كۆمپیوته‌ری له‌ جۆره‌كانی ترسناك و ئه‌كشن و ئه‌و پاره‌ زۆره‌ش كه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌یدا.
وه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی فێلیكس به‌ناوی پیودیپای (PewDiePie)ه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2009 دایناوه‌و له‌ ئێستادا خاوه‌نی 63 ملیۆن به‌شداربوو (Subscriber)وه‌.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
8404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 12:47:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ