هەمەڕەنگ
له‌م شاره‌ داواى ماف و ئازادى ڕه‌گه‌زى سێهه‌م ده‌كرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى ماڵپه‌ڕى "دیل مه‌یلى" به‌ریتانى باس له‌ تایله‌ند ده‌كات كه‌ توانیوێتى نازناوى " یه‌كه‌م شوێنى بازاڕگه‌رى سێكسى " له‌هه‌موو جیهاندا به‌ده‌ست بهێنێت .
"باتایا" یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانى تایله‌ند ، له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ساڵى ڕابردوودا "35" ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان لێ كردووه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ "باتایا" ى تایله‌ندى به‌یه‌كێك له‌شاره‌كانى بازاڕگه‌رى سێكسى و ده‌ست درێژى داده‌نرێت .
"باتایا"یه‌ى تایله‌ندى به‌  باشترین شوێنه‌ گه‌شتییارییه‌كانى جیهان داده‌نرێت  به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى بازرگانى كردنى بوارى سێكس خوازى زۆر به‌رزه‌ له‌م شاره‌دا ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ واى كردووه‌ ساڵانه‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا ڕووى تێ بكه‌ن.
له‌م شاره‌دا خانمان وه‌ك كاڵایه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شه‌وان پێشوازى له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و ئاماده‌ى خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ خزمه‌ت كردنیان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "هۆتێل و شوێنى مه‌ساج و حه‌وانه‌وه‌ " به‌ڕووى گه‌شتیاراندا كراوه‌یه‌ ، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بارى ئه‌منى ئه‌و شاره‌ شه‌وانه‌ زۆرێك له‌و شوێنانه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌خانمانى ئه‌و شاره‌ ده‌ست گیر ده‌كات .
له‌هه‌مان كاتیشدا "تایله‌ند " یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ى ڕه‌گه‌زى سێهه‌مى زۆره‌ و و داواى مافى ئازادى ده‌كه‌ن .
وابڕیاره‌ "تایله‌ند" له‌ده‌ستوورى ئه‌مساڵیدا مافى و ده‌ستوورى یاسایى ڕه‌گه‌زى سێهه‌م "نێره‌مووك" به‌ده‌ست بهێنێت و ئازادى و مافى ته‌واویان هه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ڕه‌گه‌زى خۆیان گۆڕیوه‌ داواى مافى تاكه‌ كه‌سى ده‌كه‌ن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
21022 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 12:25:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ