هەواڵ
بەوێنە : بەڕێوەبەریەتی ناوەندی وەرزش و لاوان پڕۆژەیەکی تەندروستی 2 مانگەی ڕاگەیاند
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەمەبەستی سەردانی کردن و چارەسەرکردنی نەخۆشانی گوندە دورە دەستەکان لە چالاکیەکی گرنگ و ناوەزە دا ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە و بەهاوکاری کاری گەنجان  بۆیەکەمین جار لە سەر ئاستی کوردستان و ئیدارەی ڕاپەڕین پڕۆژەیەکی گرنگی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند .

بەختیار حسێن بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیەی لە لێدوانێکی دا بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "ئێمە وەک ناوەندی وەرزش ولاوانی ڕانیە بەهاوکاری بۆردی کاری گەنجان وبە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاوا میدیکا هەڵمەتێکی ( 2 )مانگی تەندروستی بۆ گوندە دورە دەستەکانی دەڤەری راپەرینمان ڕاگەیاند و لەیەکەم رۆژدا ( ‌85 ) نەخۆشی لە هەردوو رەگەز پشکنینیان بۆکراو چارەسەریان وەرگرت ".

ناوبراو وتیشی "لەیەکەم رۆژدا سێ گوندی دۆڵی شاورێ و دۆڵەرەقەمان بەسەرکردوە ، وە؟ستافێکی خۆبەخش لە پزیشک ویاریدەدەری پزیشک و ئەمبلانس وپێداویستیەکانمان لابوون ، ئەو گوندانەی لە یەکەم چالاکی پڕۆژەکەدا بەسەر کرانەوە پێکهات بوون لە 
گوندەکانی (دارەبەن ، بیردبیەی دۆڵی شاورێ ، بامۆلەکانی دۆڵە رەقەی) سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە سنوری قەزای ڕانیە " .

317 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 12:17:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ