هەواڵ
دادگای توركیا له‌باره‌ى ده‌میرتاش بڕیارى كۆتاییدا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) له‌ لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ دادگای ئه‌سته‌نبوڵ سزای چوارساڵ و هه‌شت مانگ به‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) سه‌پاند به‌ تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.

ڕۆژی 4-11-2016 سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی ئه‌و كاتی هه‌ده‌په‌ و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 11:29:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ