هەواڵ
سامان گەرمیانی :سەركردەیەكی حەكیمان نیه‌ هەمولایەنە سیاسییەكانی كورد كۆبكاته‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی ڕاگەیاند،لەهەرێم شتێك نییە بەناوی مەرجەعەوە، بەرپرسانی پارتی لەلای خودی خۆیان كاك مەسعودیان كردۆتە مەرجەعی حزبەكەیان، بەڵام لەهەرێمی كوردستان شتێك نییە بەناوی مەرجەعی باڵای كورد.

سامان گەرمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕەتیدەكاتەوە، مەرجەع بونی هەبێت لەكوردستان، ئەگەر سەركردەیەكی حەكیم هەبوایەو هەمولایەنە سیاسییەكانی كۆبكردایەتەوەو حزبایەتی نەكردایە، ڕەنگە لایەنەكانیش ڕێزیان لێی بگرتایە، بەڵام ئەو سەركردەیە بونی نییە، تا دوێنێ باسیان لەوەدەكرد لەگەڵ عیراق دەبنە دوو دراوسێی باش، كەچی ئێستا شەڕدەكات لەسەر كورسی و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق.

ئاشكراشیدەكات، پارتی ئێستا بۆتە براوەو ژمارەیەك كورسی هێناوە، توشی غرورو لەخۆبایی بوەو پێیوایە، دەتوانێت سەركردایەتی كورد بكات، بەڵام جموجوڵەكانی بارزانی و هەڵوێستە سیاسییەكانی وایكردووە زیاتر ناوماڵی كورد تێكبچێت و لایەنگری حزبەكانیش زیاتر توڕە دەكات، بەتایبەت یەكێتیی كە لەسەر بنەمای بۆچون و جوڵەی ئازاد دروستبوە، جەماوەرەكەی قەت بێدەنگ نابێت لەو بارە ناتەندروستەی بارزانی حزبەكەی تێكەوتووە.
224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 11:26:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ