هەواڵ
گۆڕان هەڵوێستی لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ئەندامێكی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنێت، تاچاكسازی ڕیشەیی لەكوردستان نەكرێت هەركەس ببێتە سەرۆكی حكومەت شكست تۆماردەكات وهیچ پۆستێك لەهەرێم بەناوی‌ مەرجەعەوە نییە.

لەلێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ،كوێستان ئەكرەم ئەندامی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندوە،تاچاكسازی ڕیشەیی لەكوردستان نەكرێت هەركەس ببێتە سەرۆكی حكومەت شكست تۆماردەكات، دەكرێت ئەمجارە هاوشێوەی ئێمە لەخولی سێیەمی پەرلەمان، پەرلەمانتارەكانمان هەمویان دژی كاندیدی سەرۆكی حكومەت دەنگبدەن.

وتیشسی:  ئەگەر ڕێكەوتنیش بكرێت بۆ چونە ناو حكومەت، ئێمە پەرلەمانتار ئیلزام ناكەین كە دەنگبدات بەكاندیدی سەرۆكی حكومەت و كابینەكەی،وه‌ تائێستا گۆڕان خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە بەشداریی حكومەت دەكات یان نا، بەشداریكردنیشمان دەكەوێتەسەر سەردانی دوەمی وەفدەكەی پارتی كە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانمان بكەن.

سەبارەت بەمەرجەعكردنی مەسعود بارزانی، ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاشكرایكردوە، ئەو پۆستە هەر وجودی لەناو هەرێم نییە، وەك دەزانرێت هەموو پۆستەكان لەكوردستان بەیاسا ڕێكخراون، بەڵام لەیاساكانی كوردستان پۆستێكی وا ناوی نەهێنراوە، تا كاك مەسعود یا یەكێكی دیكە كاندیدی ئەو پۆستە بێت.
410 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 10:36:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ