سلێمانی
گروپێکی خوێندکاران لەسەر ئەرکی خۆیان کۆلێژەکەیان پاک دەکەنەوە.
 ئاڕاستە
 گروپێک لە خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی هەڵمەتێکی پاکردنەوەی کۆلێژەکەیان لە پێناو پاراستنی ژینگە و هۆشیار کردنەوەی خوێندکاران بۆ ئەوەی ئەو ژینگەیەی کە خۆی تێیدا ئەژێت بیپارێزێت ڕادەگەیەنن.
ئەمڕۆ ۱۸-٤-۲۰۱۷ ئەو گروپە لەسەر ئەرکی خۆیان بە کڕینی چەندین کەرەستەی پاک کردنەوەی خاشاک و هەڵواسینی چەندین پۆستەری هۆشیاری کردنەوەی ژینگەیی هەڵمەتێکیان لە ژێر ناوی( بەردەوامی ژیان لە پاک ڕاگرتنی ژینگەکەمانە)دەست پێ کرد.
گۆران قادر خوێندکاری قۆناغی سێ لە پەیوەندی گشتی بەشی ڕاگەیاندن و هاوکات ئەندامی ئەو گروپەیە بۆ ئاڕاستە وتی: ئەم هەوڵەمان کاتی نابێت و لە هەموو بەشەکانی ناو زانکۆ چەندین وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ و ئەو نوسراوانەی کە باس لە گرنگی پاراستنی ژینگە دەکات هەڵواسیوە بۆ ئەوەی بەردەوام لەبەرچاومان بێت و ئاگامان لە ژینگەکەمان بێت.
وتیشی : ئەمڕۆش دوای دەست پێ کردنمان چەندین خوێندکاری تر هاوکارییان کردین کە ئامانجی ئێمەش هۆشیار کردنەوەی خوێندکارانە لە پاراستنی ئەو ژینگەیەی کە خۆی تێیدا ئەژێت.
ئەو خوێندکارەی زانکۆ ئاماژەی بەوەش کرد: دەبێت ئێمە دەست پێبکەین کە ناوەندێکی خوێندنی باڵاین، ئەگەر زانکۆ ژینگەیەکی تەندروستی نەبێت ئەبێت دەرەوە چۆن بێت کە لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی ژینگە بووەتەوە هەموومان بەرپرسیارین.

4532 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2017 8:51:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ