ئابوری
زیاتر له‌ 46هەزار تۆن دەرمان هاوردەى هەرێم كراوه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی بازرگانی لە سێ‌ ساڵی رابردوو بایی یەك ملیار و 597 ملیۆن دۆلار، دەرمان هاوردەی هەرێم كراوە. 

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە پشتی بە داتای هەناردەی وڵاتان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بەستووە، لە سێ ساڵی رابردوودا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان 88 هەزار و 280 تۆن دەرمانیان بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار و 237 ملیۆن و 688 هەزار دۆلار لە 56 وڵاتەوە بۆ عێراق هاوردە كردووە. 

داتاكاندا دەردەكەوێت كە هاوردەكردنی دەرمان ساڵ بە ساڵ لەزیادبووندایە، بەجۆرێك ساڵی 2017 لەچاو ساڵی 2015  هاوردەكردنی دەرمان بۆ عێراق بە رێژەی 45% و بۆ كوردستانیش  بە رێژەی 32% زیاد بووە، بەڵام بەهاكەی 57.7% زیادی كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە نرخی ئەو دەرمانانەی كۆمپانیاكان هاوردەی دەكەن گرانتر بووە.

به‌ پێى داتا بازرگانیه‌كان پشكی شێر لەم بازرگانییە بەر كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان كەوتووە، بەجۆرێك 46 هەزار و 700 تۆن لەم دەرمانە كە بەهاكەی ملیارێك و 597 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بووە، لە 42 وڵاتەوە هاوردەكراوە.
192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 9:24:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ