هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌هه‌زاران دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ١٣ هەزار دۆسیەی گەندەڵییان لەبەردەستدایە و لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكەن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر پرسی گەندەڵی دەكەین و لەكاتی یەكلایی بوونەوەی هەر دۆسیەیەكدا رێكاری پێویست دەگرینەبەر و سزای گەندەڵكاران دەدەن.

وتیشى:له‌ ئێستادا ١٣ هه‌زار دۆسیه‌یى گه‌ندڵیمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و رێگەناده‌ین هیچ گەندەڵكارێك لەپاڵ بەرپرس و پۆستێكدا خۆی حەشاربدات و لە لێكۆڵینەوەكان هەڵبێت هاوكات چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراق دەكەین بۆ تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە و دیاریكردنی كاتێك بۆ دەنگدان بەو هەشت كاندیدەی كە ماون.

رۆژی سێشەممە ٤ی كانونی یەكەمی ٢٠١٨ بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بەڕێوەبچێت ، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی و دروستبوونی شەڕی دەستەویەخە لە نێوان فراكسیۆنی سائیرون و سەرۆكایەتی پەرلەمان ، دانیشتنەكە بۆ سبه‌ینێ  پێنجشەمە ٦ی كانونی یەكەم دواخرا.
343 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 9:23:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ