هەواڵ
هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌كرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
هاوسه‌رۆكی كۆما جفاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نهێنی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردوه‌ و ده‌رفه‌تێكی كورتی پێداون گه‌ر به‌رده‌وام بن هێز له‌ دژیان ده‌جوڵێت.

جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆما جفاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نهێنی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردوه‌ و ده‌رفه‌تێكی كورتی پێداون كه‌ ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی له‌ دژایه‌تی كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شاخ و بنكه‌ و باره‌گاكانیان له‌ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌ دژی سه‌ری ره‌ش هێز ده‌جوڵێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دوایین هه‌ڵوێستی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌  ڕایگه‌یاندوه‌،هه‌فته‌ی رابردوو نێردراوێكی تایبه‌تی په‌كه‌كه‌ سه‌ردانی نوسینگه‌ی مه‌سعود بارزانی كردوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و په‌یامی توندی جه‌میل بایكی به‌ بارزانی گه‌یاندوه‌ ووتی :جه‌میل بایك له‌ سیاسه‌تی دوژمننانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلا و رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌".

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌  كه‌ بۆمییلله‌تی ئاشكرا كردوه‌، ئێستا ناوچه‌كانی بارزان به‌ ته‌واوه‌تی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست ژاندارم و ده‌زگای میتی توركیا و له‌سه‌ر فه‌رمانی هه‌واڵگری زێره‌ڤانییش رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ته‌كانی پارتی له‌و سنورانه‌ی زاپ و خواكورك و خنێره‌ و ئاڤاشین چاوساغیی بۆ سوپا و هێزی ئاسمانیی توركیا ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ش پارتیش، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلا شه‌هید و بریندار بوون.

نێردراوه‌كه‌ی جه‌میل بایك بۆ لای بارزانی به‌ڕوونی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌میل بایكی به‌ پارتی و پاراستن راگه‌یاندوه‌ و هۆشداری داونه‌تێ كه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌ كوشتنی رۆڵه‌ی كورد نه‌هێنن، هێزتان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌جوڵێنن.

نێدراوه‌كه‌ی جه‌میل بایك به‌ باره‌گای بارزانیی راگه‌یاندوه‌ كه‌ زۆر نیگه‌رانن له‌ ره‌فتاری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ و هه‌ڤاڵانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ هه‌رێمی كوردستان و جه‌میل بایك ئه‌وه‌ی به‌ بیر پارتی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ بارزانی ناتوانێت تا سه‌ر چاوساغ و رێ نیشانده‌ری ژه‌ندرمه‌ و میت بێت و به‌ خواستی ئه‌وان گه‌ل بن ده‌ست بخات.
42208 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 9:14:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ