هەواڵ
مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، "ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆى دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و لیواكانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كات".
 
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، ئه‌مڕۆ 5ی 12ی 2018 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆی ئه‌مساڵی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ دابینكراوه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان ، ئه‌و لیستی‌ موچه‌یه‌ی‌ بۆ مانگی‌ نۆ له‌چه‌ند  شوێنێكدا دانراوه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌، به‌ڵكو ڕۆژانه‌ گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ت  و ده‌سته‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌
1776 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2018 9:13:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ