بەوێنە:خوێندنگەیەک فیستیڤاڵێکی پڕ لە چالاکی ھونەری و کەلتوری ئەنجام دەدات
ئاڕاسته: پشتیوان عهزیز
قوتابخانەی تەواری بنەڕەتی لە سلێمانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی کە چەند چالاکییەکی ھونەری لەخۆگرتووە ئەنجامدەدات و بەرێوەبەری قوتابخانەکەش ڕایدەگەیەنێت:ئامانجمان ئاشناکردنی خوێندکاران و نەوەی نوێیە بەو کەلەپورییە کوردەوارییانەی ڕابروومان.
مامۆستا تارا ئەنوەر بەرێوەبەری خوێندنگای تەواری بنەڕەتی تێکاڵاو بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: ئێمە ساڵانە ڕۆژێك بۆ خوێندنگاکەمان تەرخان دەکەین کە تێیدا چیستیڤاڵێکی پڕ لە چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدەین.
وتیشی:چالاکییەکان بریتین لە کاری دەستی و مۆسیقا و شێوەکاری و نمایشی جل و بەرگی کوردی و خواردنی کوردەواری.
مامۆستا تارا باسی لەوەش کرد:ئامانجمان ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بەو کەلەپورییە کوردەوارییانەی رابردووی خۆمان،لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانەوێت بۆ خوێندکاری بسەلمێنین کە خوێندنگا تەنھا جێگای وانە وتنەوە نییە.
|