زانست
ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ى مایكرۆسۆفت وه‌ك ڕێزێك ده‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌رانى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنیات و به‌رهه‌مهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری سیستمه‌كانی كۆمپیوته‌ر كه‌ له‌م دواییانه‌دا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی جیهانی گرته‌وه‌ و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 1$ ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ، ئه‌مه‌ش وای كرد ناوبانگێكی زیاتر په‌یدا بكات و به‌كارهێنه‌رێكی زۆرتر له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌.

كۆمپانیای ناوبراو له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌ڕمی خۆی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نیازی نوێكردنه‌وه‌ی ئایكۆنه‌كانی زنجیره‌ی به‌رنامه‌كانی Microsoft Office ه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی زۆری سیستمی Microsoft ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له‌ وێنۆچكه‌ كۆنه‌كانی Microsoft Office گرتووه‌ بۆیه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ دوای شكاندنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كی به‌رز له‌ نرخی كۆمپانیاكه‌یدا ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ی وه‌ك ڕێزێك ئه‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیستمه‌كه‌ی.

شایه‌نی باسه‌ مایكرۆسۆفت له‌م نوێكاریه‌دا گرنگیه‌كی زۆری به‌ ئه‌په‌كانی Excel و Power Point و Word و Skype و Outlookـــی داوه‌ و هه‌مان ڕه‌نگی ئایكۆنه‌ كۆنه‌كانی به‌كارهێناوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ دیزایین كراون ، به‌ڵام گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌ پێكه‌وه‌به‌ستنی ئایكۆنه‌كان به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌په‌كان نه‌دراون و ناوی ئه‌په‌كان به‌ دووری 3سم له‌ ئایكۆنه‌كانیان جێگیركراون.

وا بڕیاره‌ وه‌شانه‌ نوێكه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌ره‌تا بۆ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاوانه‌ بكرێ و له‌ پاشان به‌ ڕیزبه‌ندی به‌ سیستمه‌كانی Windows و Mac ئه‌گات.

سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 11:32:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ