تەندروستی
سێ گیراوه‌ بۆنى ناخۆشى به‌فرگر ناهێڵێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌فرگریش هه‌روه‌كو هه‌موو ئامێرێكى تر  بۆنى ناخۆش دروست ده‌كات ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ به‌ چى گیراوه‌یه‌ك ناو به‌فرگره‌كه‌ پاك بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ نه‌هێڵیت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ سێ گیراوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆنى ناخۆشى به‌فرگر ناهێڵێت :-

بیكاربۆناتى سۆدیۆم : سۆده‌ى نان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بیكاربۆناتى سۆدیۆم ، ده‌توانى پارچه‌ ئسفنجێك بهێنیت .

ئیسفنجه‌كه‌ ته‌ڕ بكه‌ ، ئینجا سۆده‌ى نان بكه‌ به‌سه‌ر ئیسفنجه‌كه‌دا ئینجا ناوى به‌فرگره‌كه‌ى پێ بسڕه‌وه‌ ، پاشان دواى ده‌توانى به‌ په‌ڕۆى ته‌ڕ بیسڕیته‌وه‌ ، به‌فرگره‌كه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ و بۆنیشى خۆش ده‌كات .

خوێ : دوو كه‌وچك خوێ تێكه‌ڵى دوو كوپ ئاوى شله‌تێنى بكه‌ ، پاشان به‌ پارچه‌ ئسفنجێك ناو به‌فرگره‌كه‌ى پێ پاك بكه‌ره‌وه‌ ، به‌ته‌واوى هه‌موو ئه‌و به‌كتریایانه‌ له‌ناو ده‌بات ده‌بنه‌ هۆى دروست بوونى بۆنى ناخۆشى به‌فرگر.

لیمۆ : پارچه‌ قوماشێك بهێنه‌ ، پاشان به‌ ئاوى لیمۆ ته‌ڕى بكه‌ ، ئینجا ناو به‌فرگره‌كه‌ى پێ پاك بكه‌ره‌وه‌ ، ئاوى لیمۆ به‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كى زۆر باش داده‌نرێت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
581 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 11:20:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ