ئابوری
لە ساڵی نوێدا مووچەی ئه‌م مانگه‌ دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى چەند وەزارەتێک.

بەپێی زانیارییانه‌ى له‌ وەزارەتى داراییه‌وه‌ ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، ڕۆژی چوارشەممە (٥ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٨) مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە و، ڕۆژی یه‌كشەممەی هەفتەى داهاتووش مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دووشەممەش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

هه‌ر به‌ پێى زانیاریه‌كان لە سەرەتای ساڵی نوێدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دابەش دەکرێت.
10167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 11:10:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ