کۆمەڵایەتی
هۆكارى بینینى خه‌ونى ناخۆش چییه‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خه‌وى ناخۆش "خه‌ونى ناخۆش" شه‌وانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان به‌هۆى بینینى خه‌وى ناخۆشه‌وه‌ ڕاچڵه‌كێین و خه‌به‌رمان ببێته‌وه‌ و توشى ترس و دڵه‌ڕاوكێ ببینه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا كۆمه‌ڵێك هۆكار زیاتر وات لێ ده‌كات كه‌ شه‌وان خه‌ونى ناخۆش ببینیت .

ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ وات لێ ده‌كات خه‌ونى ناخۆش ببینیت :-

بوونى گرژى و دڵه‌ڕاوكێ له‌ دڵدا زیاتر هۆكارێكه‌ بۆبینینى خه‌ونى ناخۆش .
په‌ستان و بوونى ده‌ست درێژى له‌سه‌رت  و ناڕێكى ده‌روونى له‌ مێشكدا زیاتر وات لێ ده‌كات خه‌ونى ترسناك ببینیت.
ڕانه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌خه‌ویت زیاتر هۆكارى خه‌ونى ناخۆشه‌.
به‌كارهێنانى ده‌رمانى خه‌مۆكى و په‌ستانى خوێن ، ئه‌م دوو جۆره‌ ده‌رمانه‌ زیاتر ده‌روون ئاڵۆز ده‌كات و شه‌وان ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ بوونى خه‌وێكى ئارام .
به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر .
توش بووانى نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه‌ زیاتر خه‌ونى ناخۆش ده‌بینن ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بیركردنه‌وه‌ى قووڵ له‌و نه‌خۆشییه‌.
سه‌یركردنى فلیمى ترسناك و تۆقێنه‌ر  زیاتر وات لێ ده‌كات شه‌وانه‌ خه‌ونى ترسناك ببینیت. 

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 11:09:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ