ئابوری
عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی 8 كاندیدی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردووه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
میدیا عێراقییەکان بڵاوكراویكردۆته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی 8 كاندیدی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردووه‌و بۆ وەزارەتی دادیش کاسایەتیەکی کوردی سەربەخۆی کاندیدکردووە.
 
كاندیدیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ، بریتین له‌:
فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ
فه‌یسه‌ڵ جربا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری
نووری دلێمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان
قوسه‌ی سوهێل بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
سه‌با تائی بۆ وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده‌
دارا نوره‌دین بۆ وه‌زاره‌تی داد
هاله‌ گۆرگیس بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران
عه‌بدولئه‌میر حه‌مه‌دانی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
 
جێگه‌ی باسه‌،دارا نوره‌دین، دادوه‌ری پێشووه‌ و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش وه‌زیری داد بووه‌، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانێكی سه‌دام حوسێنی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌، كه‌ له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی هاووڵاتییان بووه‌ به‌ بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌، زیندانی كراوه‌ و له‌ ساڵی 2002 به‌ لێبوردنی گشتیی ئازاد كراوه‌.
420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 10:17:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ