هەواڵ
سەرۆکی ئەمریکا بە گۆرەوییەکی رەنگاوڕەنگەوە دەنێژرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1/12/2018، جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا كۆچی دوایی كردو بە گۆرەوییەکی رەنگاوڕەنگەوە دەنێژرێت و نهێنیی نەخشەکانی سەری ئاشکرا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بزنس ئینسایدەر)ی ئەمریکی جۆرج بوشی باوك بە گۆرەوییەکی رەنگاوڕەنگەوە دەنێژرێت  كه‌نەخشی چەند فڕۆکەیەک لەسەر گۆرەوییەکە کێشراوە و ، نەخشەکانی سەر گۆرەوییەکە ساڵانی خزمەتی سەربازیی جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە سوپای وڵاتەکەی نیشان دەدات.

هه‌روه‌هاجۆرج بوشی باوك لە تەمەنی 18 ساڵییەوە بووەتە سەربازی وڵاتەکەی و وەک فڕۆکەوانێکی سوپای ئەمریکا بەشداریی شەڕی جیهانیی دووەمی کردووە.

میدیاکانی ئه‌مریكاش باس لەوە دەکەن، کە جۆرج بوش بەردەوام حەزی بە پۆشینی گۆرەویی رەنگاوڕەنگ کردووە.

جێگه‌ی باسه‌،بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1/12/2018، جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا (1989-1993) لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
6118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2018 10:14:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ