ئابوری
لیستی‌ سه‌رجه‌م موچەخۆرانی هه‌رێم وردبینی تێدا كراوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لیستی‌ سەرجەم موچەخۆرانی مانگی‌ نۆی ئەمساڵی تەواوی‌ فەرمانگەو دامەزراوەكان زۆرینەیان وردبینی‌ تێداكراوە و لەم هەفتەیەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی.

 به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان  لیستی‌ موچەی‌ فەرمانبەران و مامۆستایانی‌ گرێبەستیش بەكۆتاهاتوەو لەگەڵ موچەخۆرانی‌ هەمیشەییدا موچەی گرێبەستەكانیش دابەشدەكرێت.

لەم هەفتەیەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی 2018  كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ڕۆژی چوارشەممە 2018/12/5 مووچەی دیوانی_وەزارەتی_پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 2018/12/6 مووچەی یەكەی_70_و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی_تەندروستی دابەشدەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كەئەم مووچەیە كۆتا مووچەی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و مووچەی مانگەكانی تر پاشەكەوت دەكرێت.
3204 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2018 10:53:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ