ئابوری
بزانه‌ قەرزەكانی سەر عێراق گه‌شتۆته‌ چه‌ند
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، قەرزەكانی سەر عێراق 133 ملیار دۆلارە كە قەرزە دەرەكییەكانی 73 ملیار دۆلار دەبێت و 49 ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق (عەبد رەزهرە هنداوی) بەئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە، "قەرزەكانی سەر عێراق 133 ملیار دۆلارە كە قەرزە دەرەكییەكانی 73 ملیار دۆلار دەبێت و 49 ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە".

ئەوەشی خستۆتەروو، لەنێو قەرزە دەرەكییەكانی سەر عێراق 41 ملیار دۆلار قەرزەكانی وڵاتانی كەنداوە لەسەر رژێمی پێشووی عێراق و ئەم قەرزانەش بێدەنگییان لەسەرە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، هەوڵەكانی بانكی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ سڕینەوە و هەڵگرتنی 90 لەسەدی ئەو 41 ملیار دۆلارە لەسەر عێراق.

728 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2018 10:46:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ