ئابوری
هەناردەکردنی نەوتی عێراق داده‌به‌زێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند ، سێ مانگە هەناردەکردنی نەوتی عێراق ڕووى له‌ دابه‌زین كردووه‌.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: "كۆی ئه‌و بڕه‌ نەوتەی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا هه‌نارده‌كراوه ‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ملیۆن و 895 هه‌زار و 342 به‌رمیل نه‌وت". 

راشیگه‌یاند: "له‌ ئه‌یلوولی رابردوودا رۆژانه‌ بڕی سێ ملیۆن و 560 هه‌زار به‌رمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردە دەکرا و له‌ مانگی ئابیشەوە ئه‌و بڕه‌ گەیشتە 3 ملیۆن و 583 به‌رمیل لە رۆژێکدا، بەڵام سێ مانگی له‌سه‌ر یه‌كە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق كەمدەبێتەوە.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند:‌ "بڕی ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ستهاتووە گه‌یشتووه‌ته‌ 6 ملیار و 179 ملیۆن و 683 هه‌زار دۆلار و، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش 61.090 دۆلار بووه‌".
186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2018 10:57:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ