ئابوری
نرخى به‌نزین بۆ جارى دووه‌م كه‌م كرایه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
نرخى به‌نزین بۆ جارى دووه‌م كه‌مكرایه‌وه‌ به‌مه‌ش نرخى به‌نزین بوو به‌ ٧٧٥ دینار كه‌ پێش چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستاش به‌هه‌مان نرخ بوو.

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا  لەگەڵ بەڕێزان نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانیدا کۆبۆوە ، هاوكات لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە ئه‌مڕۆ ٢ ى ١٢ ى ٢٠١٨ ه‌وه‌  ٢٥ دیناری تر کەمبکرێتەوە بگاته‌وه‌ ئاستى جاران كه‌ ٧٧٥ دینار بوو.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ نرخى به‌نزین كه‌م كرایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌  ماوه‌ى چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا نرخى به‌نزین به‌ ٧٧٥ دینار  بوو دواى بڕیارێك نرخى به‌نزین كرابه‌ ٨٢٥ دینار دواى هه‌وڵێكى پارێزگاى سلێمانى بڕیاردرا نرخه‌كه‌ى ٢٥ دینار كه‌م بكرێته‌وه‌ كرا به‌ ٨٠٠ دینار دواى هه‌وڵێكى ترى پارێزگاى سلێمانى دووباره‌ ٢٥ دینارى تر كه‌مكرایه‌وه‌ و نرخى به‌نزین گه‌ڕایه‌وه‌ نرخه‌كه‌ى جاران كه‌ ٧٧٥ دینار بوو.

5942 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2018 10:45:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ