هەواڵ
ڕۆژێك پشو ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند کە سبەی لەسەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بەهۆی لافاوەوە پشووی فەرمییە و دەوام نییە.

ئەمڕۆ 1ی کانونی یەکەمی 2018 لەڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وادا هاتووە کە پشووەکەی سبەی بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوەیە، هەروەها پشووەکەش تەنیا خوێندنگەکان دەگرێتەوە و لەسەرجەم فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت دەوام ئاسایی دەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ کە دەبێت فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوامەکانیان جددی بێت و هەوڵەکانیان زیاتربێت لەگەڵ سەرجەم ئامێرەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی باران و لافاوەوە رووبدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەهۆی لافاوەوە باری لەناکاوی لە پارێزگاکە راگەیاند.
9286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2018 11:32:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ